Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/26 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى نوێى ‌شانشینی یەکگرتووی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیرو ڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.