Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/30 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە ، لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوای سەر بە قەزای خورماڵ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و سەید سادق و پێنجوێن و هەورامان و شارەزوور کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ئاماژە بە گرنگیی ناوچەی هەورامان کرد کە مێژوویەکی دیاری لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا هەیە و دەڤەرێکی گرنگیی گەشتیاریشە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی ئێمە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی خۆمان دەزانین و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ لە پێناو زیاتر گەشەپێدانی ئەم ناوچەیە و برەودان بە کارنامەی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ گەنجەکانمان .