سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.