سەرۆکی حکومەت کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەر دەکاتەوە و لەگەڵ ژمارەیەک لە جووتیاران کۆدەبێتەوە
![](/media/27463/img_20240611_142518_205.jpg?crop=0,0,0,0.21311475409836064&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133625882340000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 6/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە قەزای بەردەڕەش، کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەر کردەوە و چاوی بە ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە کەوت.
سەرۆکی حکومەت لە دانیشتنێکدا لەگەڵ جووتیاران ، دەستخۆشی لێکردن و خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت .
جووتیارانی دەڤەرەکە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەت، چەندین پێشنیار و تێبینيان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و سەرۆکی حکومەتیش،پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ جووتیاران دووپات کردەوە .