Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرەستگەی لالش دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پەرستگەی لالش- ی لە قەزای شێخان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان و جڤاتی ڕوحانیی پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێزیدی و ئێزیدییەکان ، یەکێک لە ئایین و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کوردستانن و هەرچی پێمان بکرێت لە پێناو زیاتر خزمەتکردنیان ئەنجامی دەدەین.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی و پێویستیی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرد بەسەربڵندی بۆ شوێنەکانیان .
سەرۆکی حکومەت گوتیشی ؛ شنگال وەک هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم، بۆ ئێمە زۆر گرنگە و بابەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، کە داوا دەکەین لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت.