سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بە وە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی هەرێمی کوردستانن .
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.