Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق کرد. ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی (90)مین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و حزبی شیوعیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو حزب دەخوازم و ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی لە عێراق و پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی کوردستان.

 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/3/31