سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە سەرۆک بوش دەکەوێت

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە 3/5 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک بوشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی .
سەرۆک بوش سڵاوو ڕێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو ، ئاماژەی بەوەش دا کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکات .