سەرۆکی حکومەت له گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە
 
			
		ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە ڕاوێژكارى سهرۆكى ئهمهريكا بۆ كاروبارى وزه و وهبهرهێنان کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا. 
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
