سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانی و ئاشووری لە ئەمەریکا کۆبووەوە
![](/media/25613/img_20240302_205334_358.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133538755900000000)
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەربڕی.