سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت؛ هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ دەخوازم.
له نامه‌كه‌دا هاتووە؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتیی ناوچه‌كه، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.