سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر
![](/media/18491/49f1a680-ded1-4655-b05c-10cfa1a10f94.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا , گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت ، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ، کۆنگرێس ، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت .
سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد .