Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.