سەرۆکی حکومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
![](/media/26821/img_20240521_153431_148.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133607684710000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کردو لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسولخانەوە پێشوازی لێکرا .
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەیاندن کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا .
کونسولی گشتیی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .