Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ سۆران بکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری جیهانی

ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیار و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی دەڤەرەکە و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە کرد و گوتی لە ڕووی کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارەوە, ئەم ناوچەیە دەرفەتی زۆری لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوێت، بەتایبەتی ئامانجمانە کە ئەم دەڤەرە بکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری جیهانی.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی ناوچەکەشی ڕاسپارد کە بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.
لە کۆتاییدا، ئامادەبووان چەندین پێشنیاریان بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خستەڕوو.