سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لەبەغدا لهگهڵ قەیس خەرعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان وگرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.