پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان