Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان.