سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە بەغدا ، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی کرایەوە.