سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 ، لە شاری بەغدا, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر .