سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 ، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لەبەغدا لهگهڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان ، بەتایبەتی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵدا .
هەروەها دووپات لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیداری دەولەت و کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ.