سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ، لەگەڵ عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكومەتی فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا .
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافه‌كانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.