سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات
ئه‌مرۆ دووشەممە 5/6 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له گایه‌ر فیهلد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه نێودهوڵهتییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی( Medical Aid Initiative Norway) کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .
سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه نێودهوڵهتییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
سەرۆکی حکومەت هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه به لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کار‌و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی مرۆیی ئەنجام دەدەن.