سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنيی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستيی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت. هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.