سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/30 مەسرور بارزانى ، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ، پێشوازی لە موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆر کرا.
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە پرۆسەیەکی دیموکراسیانەی سەرکەوتوو بوو.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هه‌رێمى كوردستان و حکومەتی فيدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا .