Skip to the content

سەرۆكی حكومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.

سەرۆكی حكومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد.

پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی دونیا بەشدارییان تێدا كردووە كە دیارترینیان كۆمپانیاكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا بەشدارن و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.