سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق بە وەکالەت پێگەیشت .
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.