سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی دەڤەرەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی پارێزگای دهۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە هاووڵاتییان بگرن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.