سەرۆکی حکومەت؛ هیوادارم خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ پادداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی دەنگی دا، لە لێدوانێکدا هیوای خواست، هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوە بچیت.
سەرۆکی حکومەت داوای کرد کە هەموو كەسێك كە مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریكردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریكردنی حكومەتی داهاتووی خۆیان بدەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای خواست، خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ پادداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن كە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵكی كوردستان دەكەن.
گوتیشی دڵنیام خەڵكی كوردستان هەمیشە سەركەوتوو دەبێت.