سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عيراقەوە پێگەیشت.
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.