Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/27، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

له‌ دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی کرا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزباییی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.