Skip to the content

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی (تەقتەق)ی واژۆ کرد

ئەمڕۆ 10/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بەقەزاکردنی (تەقتەق)ی واژۆ کرد.

لە فەرمانەکەدا هاتووە؛ پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335، بڕیارمان دا بە هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی تەقتەق.
ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، واتا 2024/10/14 جێبەجێ دەکرێت.