Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵۆگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرایەوە.