Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی نوێی میسر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحمود فاروق یوسف، کونسولی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایيی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی بۆ کونسولی میسر دووپات کردەوە، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
کونسولی میسر خۆشحاڵيی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و گەشتوگوزاردا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دوور لە پێشێلکاری و تەزویر و ساختەکاری کرایەوە.