Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئومێدەوارم ئەم یادە‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ مایەی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

مه‌سرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان
2024/9/14