Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 9/24 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازيی عێراق ناسراو بە Construct Iraq2024 کردەوە.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە چوارسەد کۆمپانیای بواری بیناسازی و خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە خستووەتەڕوو. پێشانگەکەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.