پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی یەکێتيی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین و هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لەپێناو بەهێزتربوونی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و ڕق و کینە و توندوتیژی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/9/21