سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و گر نگیی چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نۆڤێمبەری ئەمساڵ تاوتوێ کرا.