سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مار گیۆرگیسی سێیەم یۆنان پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد.
لە دیدارەکەدا مار گیۆرگیسی سێیەم ستایشی بەیەکەوەژیانیی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کردو خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشاندا کە بۆ ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی نموونەی گەشی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانە .
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە.