Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من) کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم ڕووەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی.
سەرۆکی حکومەتی سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا.
سەرۆکی حکومەت ئامادەییی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن.