Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/16 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کرایەوە.
گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی ئيران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.