Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

ئه‌مڕۆ هەینی 4/18، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نوح یەڵماز‌، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان کرا.
هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕایان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاڵۆگۆڕ کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە. لەمبارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی لە پرۆسەکە.