Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 4/15 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانی کورد عەگید کابایل کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەڕەبستانی سعوودی بردەوە.
سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی .
پاڵەوانی جیهان عەگید کابایل ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتێنەکەشی وەکوو ڕێز و پێزانینێک پێشکەش کرد .