Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتالیا دەکات

ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 4/14، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی حکومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ده‌ربڕى.

كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.

هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.