Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد، بە سەرۆکایەتيی ڕایلی بارنس، بەرپرس لە نووسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان کرد.
هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کرایەوە.