پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د. مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانییانی تەقینەوەی بەندەر عەبباس دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان