Skip to the content

پەیامێکی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست.
بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە.
دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ هەزاران کەس لە هەولێر، پەیامێکی بەهێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و ڕێزلێگیراون.