پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، سەید کاکە ، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی دەکەین.
سەید کاکە پێشمەرگەیەکی قارەمان و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری کوردستان بوو، کە هەموو تەمەنی خۆی، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەسەر برد. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/24