پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەم گرژی و پێکدادانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەستبەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێن و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکۆکییەکیش هەبێت پێویستە بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت.
لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتاییی بەم گرژییانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/22