سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مه‌ريكا ده‌كات

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8/31، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.